رۆناڵد كومان به‌ رۆیشتنی لویس سوارێز شۆك ده‌بێت!

رۆناڵد كومان، دوایی ئه‌وه‌ی بووه‌ به‌رێوبه‌ری هونه‌ری بارسێلۆنا، به‌ ته‌له‌فۆنه‌ك هه‌واڵی به‌ سوارێزدا كه‌ له‌ پلانه‌كانی ئه‌ودا نییه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو و پشتی پێنابه‌ستێت، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵوێستێكی تری هه‌یه‌.

مۆندۆدیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكردووه‌ته‌، له‌م كاته‌دا كومان به‌ رۆیشتنی سوارێز شۆكبووه‌ و تووشی دڵه‌راوكێ بووه‌، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ هێرشبه‌رێكی نه‌گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی سێیه‌م گۆلكاری مێژووی بارسێلۆنا بگرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆش سوارێز به‌ گریانه‌وه‌ كامپ نووی جێهێشت.

تاوه‌كو پێش رێككه‌وتنی سوارێز له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كومان نه‌رمی نواندبوو و به‌ سوارێزی راگه‌یاندبوو، ده‌توانێت له‌ بارسا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌ ئۆرگواییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید رێككه‌وت و به‌رامبه‌ر شه‌ش ملیۆن یۆرۆ بووه‌ یاریزانی ئه‌و یانه‌ مه‌دریدییه‌.

قسه‌كانی لویس سوارێز له‌ مه‌ڕانسیمی ماڵئاواییكردنی:

قسەکانی لویس سوارێز لە مەراسیمی ماڵئاوایی کردنی لە بارسێلۆنا بە دۆبلاژی کوردی

قسەکانی لویس سوارێز لە مەراسیمی ماڵئاوایی کردنی لە بارسێلۆنا بە دۆبلاژی کوردیFC Barcelona

Gepostet von Yariga Sport am Donnerstag, 24. September 2020

سوارێز لەبارەی تەلەفۆنەکەی رۆناڵد کومان💔'پێشبینیم دەکرد بەڕێ بکرێم، بەڵام داوام لە یانەکە گرت ئەوەندەی لە یانەکە ماومە رێزم بگرن و لەسەر راهێنانەکان بەردەوام بم'

Gepostet von Yariga Sport am Donnerstag, 24. September 2020

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close