سوارێز بە گریانەوە: پەشیمانم لەوەی چەند یارییەکم بە پێکانەوە بۆ بارسێلۆنا کرد

تەواوی قسەکانی سوارێز لە مەراسیمی ماڵئاوایی کردنی

لویس سوارێز بە گریانەوە لە مەراسیمێکی تایبەت ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد و لە گرنگترین قسەکانیدا لە پرێس کۆنفرانسەکە گوتی ‘پەشیمانم لەوەی بە پێکانەوە چەند یارییەکم کرد’.
لویس سوارێز: کاتێک بە مێسیم راگەیاند لە بارسێلۆنا دەڕۆم شۆک بوو، بەڵام رۆیشتنم لە بارسێلۆنا کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی نێوانمان نابێت
لویس سوارێز: کاتێک هاتمە بارسێلۆنا پێیانگوتم ئاگاداربە مێسی خۆپەرستە و تەنیا باشییەکانی خۆی دەوێت بەڵام دەرکەوت ئەو قسانە درۆن
لویس سوارێز: پێشبینیم دەکرد بەڕێ بکرێم، بەڵام داوام لە یانەکە گرت ئەوەندەی لە یانەکە ماومە رێزم بگرن و لەسەر راهێنانەکان بەردەوام بم
لویس سوارێز: پێش ئەوەی بێمە بارسێلۆنا تەنیا لە پلەیستەیشن خەونم بە یاریکردن لە بارسێلۆنا دەبینی
لویس سوارێز: نازانم چی بڵێم، زۆر سەختە بۆ من، وامدەزانی رۆیشتن لە بارسێلۆنا گاڵتەیە بەڵام ئەوە بووە راستی، هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکەم.
لویس سوارێز: من بە سەربەرزییەوە لە یانەکە دەڕۆم، لەبارەی تەلەفۆنەکەی کومان پێموایە هەندێک شت لە تۆپی پێ روودەدەن پێویستە قبووڵی بکەین.
لویس سوارێز: پەشیمانم لەوەی چەند یارییەک بە پێکانەوە یاریم دەکرد
لویس سوارێز: بەرپرسانی بارسێلۆنا بڕیاریان دابوو من بخەنە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بەڕێم بکەن، منیش رێزم لەو بڕیارە گرت و دڵخۆشم بەوەی وەکو سێیەم گۆڵکاری مێژوویی لە بارسێلۆنا دەڕۆم.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close