بارسێلۆنا بۆ پڕكردنەوەی شوێنی سوارێز هیرشبەرێك دەكڕێت

دوای ئەوەی لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی لە بارسێلۆنا رۆیشت، یانە كەتەلۆنییەكە ڕایگەیاندوە كە ئەم هەفتەیە بەر لە تەواوبوونی وادەی گواستنەوەی یاریزانان هیرشبەرێك دەكڕێت.

ڕۆژنامەی ئاس لەم بارەیەوە بڵاویكردوەتەوە كە بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای ڕۆیشتنی سوارێز بۆ ئاتلەتیكۆ مەدرید سەرقاڵی ئەوەن تا بەر لە تەواو بوونی وادەی گواستنەوەی میركاتۆی گواستنەوەی یاریزانان هێرشبەرێك بكڕن، بۆ ئەوەش لاوتارۆ مارتینێز و مەمفیس دیبای دیاری كراون، بارسێلۆنا وەك خەونێك سەیری گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز دەكات، لەبەر تێچوونی زۆری و ساردی ئینتەر میلان لە فرۆشتنی هێرشبەرەكەی ، لەكاتێكدا یاریزان دیبای زۆر نزیكە كە پەیوەندی بكات لەبەر ئەوەی یاریزانەكە تا ئەو ساتەش چاوەڕێی قسەیەكی یانەی بارسێلۆنا دەكات تا پەیوەندی بە یانەكە بكات.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 5 ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو دەرگای گواستنەوە بە ڕووی یاریزانان دادەخرێت و بارسێلۆناش تەنها كاتێكی كەمی لەبەردەستە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی سوارێز بۆ یانەكە بگوازێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close