شۆك: یاریزانێكی كوڕ شووی به‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كرد تا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه‌

یانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی به‌ شێوازێكی یه‌كجار سه‌یر و جیاواز گرێبه‌ستی یاریزانێكی نوێكرده‌وه‌، یاریزانه‌كه‌ بووه‌ هاوسه‌ری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ تاكو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكرێته‌وه‌.

یانه‌ی بۆردی فه‌ره‌نسی كه‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ره‌گبییه‌ له‌ خولی فه‌ره‌نسی، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نانس دویوسینگ یاریزانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان بوو یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ له‌ كاتی راگه‌یاندنی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ وێنه‌یه‌كی یاریزانه‌كه‌ی به‌ جلی بوكێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌، له‌سه‌ر داوای خۆی به‌ شێوازێكی سه‌یر و نامۆ به‌ جلی بوكێنی هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close