مێسی له‌ دوای فاكسه‌كه‌شی تاوه‌كو ئێستا زیانمه‌ندی یه‌كه‌می بارسێلۆنایه‌

دوایی ئه‌وه‌ی له‌ پشووه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی ویستی كامپ نوو جێبهێڵێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن یانه‌كه‌ی رێگری لێكرا و به‌ زۆر هێڵدرایه‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لیۆ زیانمه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی و بارتۆمیۆش سوودمه‌دنی یه‌كه‌مه‌.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مێسی هه‌وڵی زۆریدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت، به‌ڵام رێگری لێكرا و نه‌یتوانی ئه‌مه‌ بكات، كه‌چی ئێستا لویس سوارێز و ڤیدال، دوو نزیكتین هاوڕێی یانه‌كه‌یان جێهێشت و یانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ فرۆشتنی یاریزانان، كه‌چی تاوه‌كو ئێستاش هیچ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

رۆناڵد كومان له‌گه‌ڵ بوونی به‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا، چه‌ندین یاریزانی یانه‌كه‌ی له‌ پلانه‌كانی ده‌رهێنا و داوای رۆیشتنی لێكردن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانی هیچ یاریزانێك دیار بگوازێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارتۆمیۆش دژی هانده‌رانی یانه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close