مباپێ ڕیال مەدریدی وەك یانەی داهاتووی خۆی دیاری كردوە

 

كیلیان مباپی، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی فەرنسا لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەواو بوونی گرێبەستەكەی چەندین یانەی بەخۆیەوە سەرقال كردوە، شیكەرەوەیەكیش دەڵێت ئەو خۆی یەكلایی كردوەتەوە و ڕیال مەدریدی هەڵبژاردوە.

باكو بۆیۆ، گۆڵپارێزی پێشووی ڕیال مەدرید كە ئێستا وەك شیكەرەوە لە بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆ كاردەكات گوتی ” مباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس تازە ناكاتەوە و بۆ هاوینی داهاتوو درێسی ڕیال مەدرید دەپۆشێت، لەبەر ئەوەی ئەو خۆی یەكلایی كردوەتەوە و ڕیال مەدریدی هەڵبژاردوە، بەلام بۆ چوونەدەرەوەی لە پاریس پێویستە ڕیال تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو چاوەڕێ بكات، هەروەها گوتیشی لەكۆتاییدا خواستی مباپی هەموو شتێك یەكلایی دەكاتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە جگە لە ریال مەدرید هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بارسێلۆناش چاودێری یاریزانەكە دەكەن و هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی یاریزانە فەرنسییەكە لە ریال مەدرید و پاریس بڕفێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close