لەئێستاوە بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە ئەستێرەیەکی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

پێکانەکەی ئاندرێ تێر شتیگن گەورەتر بووە و لەوە زیاتر دادەبڕێت کە چاوەڕوان دەکرا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تیرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا کە پێش دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ تووشی پێکان بوو، پێکانەکەی گەورەتر بووە و بەلایەنی کەم لە شەش یاریی داهاتووی بارسێلۆنا لە لالیگا و سێ یاریی چامپیۆنزلیگ دادەبڕێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، تێرشتیگن ناتوانێت بەرامبەر ڤیاڕیال، سێلتاڤیگۆ، سێڤییا، خیتافی، ریال مەدرید و ئالاڤێس یاریی ناکات، بەمەش لە کلاسیکۆی یەکەمی لالیگا دادەبڕێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close