ڕۆژنامەی لیكیپ داهاتووی مباپێ لەو 3 یانەیە دەرناچێت

 

لەكاتێكدا گرێبەستەكەی كیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە كۆتایی هاتنی نزیك دەبێتەوە، چەندین یانە چاودێری ئەستێرە فەرەنسییەكە دەكەن و بەنیازن هەوڵی گواستنەوەی بدەن، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیكیپ تەنها 3 یانە چانسی بەدەستهێنانی مباپییان هەیە.

بەپێی ڕۆژنامەی (لیكیپ) كیلیان مباپێ تا ئەو ساتەش چانسی مانەوەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ماوە، هەر چەندە یاریزانەكە پێشتر ئاماژەی كردوە كە تا سەر لێرە نامێنێتەوە، بۆیە پاریس لە گفتوگۆیەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی گرێبەستێكی تازە لەگەڵ ئەستێرەی یانەكەی واژۆ بكاتەوە، تا هیچ نەبێت بۆ ماوەیەكی زیاتر لە پاریس بمێنێتەوە، جگە لە پاریس هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و لیڤەرپوول هەن كە چانسی بەهێزیان هەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مباپێ بكەن، بەتایبەتی ریال مەدرید كە زێدان سەرپەرشتی دەكات و هەر ئەمساڵ لەبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوایە ڕەنگ بوو هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكەی دەستپێكردبا، بۆیە لە هاوینی داهاتوو جەموجۆڵەكانی هەردوو یانەی ڕیال و لیڤەرپوول بە تەواوی دەردەكەون و قسەی كۆتاییش بۆ یاریزانەكە دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بە فەرمی كۆتایی پێ دێت و تا ئێستاش یاریزانەكە واژ ۆ كردنی گرێبەستێكی تازە ڕەت دەكاتەوە، بۆیە ئەگەرەكانی جێهێشتنی پاریس سان جێرمان لە هەموو كاتێك زیاتر دێنە بەرچاو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close