ڕیكی بۆیچ ڕكابەری بڕیارەكەی كومان دەكات

 

دوای ئەوەی كومانی ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا بڕیاری دا كە ریكی بۆیچی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا لە پلانەكتنی دووربخاتەوە، یاریزانەكە بڕیاری داوە هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و ڕكابەری بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەك لە یانەكە بجەنگێت و ڕكابەری كومان بكات.

ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردوەتەوە كە ڕیكی بۆیچ كە تەمەنی 21 ساڵە بڕیاری مانەوەی داوە تا بیسەلمێنێت بۆ كومانی ڕاهێنەر كە شایەنی دوور خستنەوە نییە، یاریزانەكە دەیەوێت بە مەشقكردن و سووربوونی لەسەر ئەوەی كە ڕاهێنەر هەڵەی كردوە بە دوور خستنەوەی بۆیە ئەو ئەم وەرزە هەوڵ دەدات متمانەی كۆومان بەدەست بهێنێتەوە و چەند خولەكێكی كەمیش بیت یاری بكات.

لە درێژەی بابەتی ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە هاتوە كە هەوڵی ئەوە دەدرێت ڕیكی بۆیچ بە شێوەی خواستن بۆ یەك وەرز بە ئەیاكسی هۆڵەندی بدرێت، بەڵام یاریزانەكە ئەم بیرۆكەیەشی ڕەت كردوەتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close