هۆكاری دوور خستنەوەی كومان بۆ ریچی بۆیگ ئاشكرا كرا

 

ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی هۆكاری بڕیاری دوور خستنەوەی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنای بۆ ڕیچی بۆیگی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا دەخاتە ڕوو.

رۆژنامەی ئاس لەم بارەیەوە ئاشكرای كردوە كە دوور خستنەوەی ڕیچی بۆیگ زیاتر بەهۆی خراپی باری جەستەیی و بێ هێزی یاریزانەكە بووە، كە بەهرەی هەیە بەڵام توانا جەستەییەكانی زۆر لاوازن و شێوازی یاریكردنیشی لەگەڵ پلانەكانی كومان ناگونجێت، بەپێی ئاس كومان دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی یانەكە لە یاریزانی بەهێز و تۆكمە لە ڕووی جەستەیی پێك بێت، جگە لەوەش پێی وایە ڕیچی بۆیگ ناتوانێت لەو شوێنەی یاری لێدەكات ڕكابەری یاریزانانی دیكەی هاوڕیێ بكات، هەروەها ئاماژەكراوە كە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە بۆ ڕیچی بۆیگ پێشنیاری كردوە كە بەخواستن بەیانەیەك بدرێت یان بۆ تیپی دووەمی بارسا یاری بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، كە دوێنێ لە لێدوانێكی كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕایگەیاند كە ریچی بۆیگ لە پلانەكانی بۆ ئەم وەرزەدا بوونی نابێت، ئەم بڕیارەش هەرایەكی زۆری لە لایەن هاندەرانی بارسێلۆنا لێ كەوتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close