هالاند ئەمشەو بە تایبەت سەیری یاری ریال مەدرید دەكات

 

بەگوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمشەو (ئێرلینگ هالاند)ی هێرشبەری بڕۆسیا دۆڕتمۆند بڕیاری داوە سەیری یارییەكەی ئەمشەوی ڕیال مەدرید بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بكات.

بەپێی ماڵپەڕی (دیفنسا سێنترال)، ئەمشەو هالاند سەیری تەواوی یارییەكەی ریال مەدرید دەكات و پشتگیری لە یانەكە دەكات، هۆكارەكەش ئەوەیە كە مارتین ئۆدیگاردی هاوڕێی لە ریال مەدرید یاری دەكاتەوە و هەروەها خۆشی یەكێكە لە ئامانجەكانی ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو،بۆیە ئەمشەو هالاند لەبەردەم تەلەفزیۆن دادەنیشێت و خۆی لەچێژی ئەم یارییە بێ بەش ناكات، هەروەك لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڵێنی بە ئۆدیگاردی هاوڕێی داوە كە تەواوی ئەو یارییە سەیر بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، هالاند لە دەستپێكی یارییەكانی دۆڕتمۆند لە بۆندزلیگا توانی دوو گۆڵ لە یاری مونشین كلادباغ تۆمار بكات و یانەكەشی 3-0 بردنەوەی بەدەستهێنا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close