پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری ئەمشەوی سۆسیداد بڵاوكرایەوە

 

دوای ئەوەی زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید 22 یاریزانی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بانگهێشت كردو چەند یاریزانێكیشی دوور خستەوە، میدیاكانی مەدرید پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدریدیان بۆ ئەم یارییە خستە ڕوو.

بەگویرەی ڕۆژنامەی ئاس و ماڵپەڕی (بێرنابیۆ) كە لە ریال مەدرید نزیكە زێدان بۆ یارییەكەی ئەمشەو كە لە كاتژمێر 10 بەڕێوە دەچێت و لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدرێت، یانەكە بە پلانی 3-3-4 یارییەكەی دەستپێدەكات، گۆڕانكارییەكی ئەوتۆش لە پێكهاتەكەدا بەدی ناكرێت، ئەوەی خوارەوە پێكهاتەكەیە :
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتۆا
بەرگریكاران: ڕامۆس ، ڤاران، میندی ، كارڤەخال
ناوەڕاست: كاسمیرۆ، تۆنی كرۆس، مۆدڕیچ
هێرشبردن: بێنزیما ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close