ڕۆناڵد کومان ئەستێرەیەکی لاوی یانەکەی بێ هیوا دەکات

دوای نزیکبوونەوەی یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا، ڕۆناڵد کومان دەستی بە کەم کردنەوەی ژمارەی ئەو یاریزانانە کردووە کە بڕیاریداوە لە پلانەکانی خۆی ناویان بنووسێت، یەکێک لە ئەستێرە لاوەکانی یانەکەی بێ هیوا کردووە

پێگەی ڕاک یەکی ئیسپانی قسەکانی ڕۆناڵد کومانی بڵاو کردۆتەوە کە بە ڕیکی پوچی گووتوە، کومان بە ڕاشکاوی بە پوچی گوتووە تۆ لە پلانەکانی من نیت، چونکە شێوازی یاریی کردنت لەگەڵ پلانەکانم ناگونجێت، بیرت بێت زۆر کێبڕکێی تر هەیە دەتوانی یاریی لێ بکەی

ئەلبێرت ڕوقی لە ڕۆژنامەی سپۆڕت ئاماژەی بەوە کردووە شۆڕشەکەی کومان دەکردنی ڕیکی پوچ بوو، ئەی خودایە

ڕیکی پوچ لە بارسێلۆنا بە تێکەڵەی ئینێستا و چاڤی ناسرا بوو، بۆیە چاوەڕێ دەکرا ببێتە ئەستێرەی دیاریی یانەکە، بەڵام بەم بڕیارەی کومان هەمووانی شۆک کردووە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close