ڕاهێنەری بارسێلۆنا 8 یاریزان لە یاری ئەمشەوی یانەكە دوور دەخاتەوە

 

بڕیارە ئەمشەو لە كاتژمێر 8 شەودا یانەی بارسێلۆنا لە یاری جامی خوان گامبەر ڕووبەڕووی یانەی ئیلچی ببێتەوە، بۆ ئەم یارییەش ڕاهێنەری بارسێلۆنا 8 یاریزانی دوور خستوەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یانەی بارسێلۆنا كومانی ڕاهێنەر جارێكی دیكە ئانسۆ فاتی بانگهیشت كردوەتەوە دوای ئەوەی یاریزانەكە لە دوو یارییە دۆستانەكەدا بەهۆی پێكان دابڕا، هەروەها یاریزان بیانیچ بۆ یاری ئەمشەو ناوی لە لیستەكەدا هەیە، لەكاتێكدا 8 یاریزان بەهۆكاری جیا جیا لەم یارییە دوور خراونەتەوە، كە بریتین لە ” ڕیكی بۆیگ ، ساموێل ئۆمتیتی، تیر شتێگن، تۆدیبۆ، سوارێز، ڤیدال، ڕاڤینیا، موسا واگێ”، لێرەش دوور خستنەوەی ڕیكی بۆیگ لە یارییەكە نیشانەی پرسیاری زۆری لە میدیاكانی كەتەلۆنیا و هاندەرانی بارسێلۆنا لێكەوتوەتەوە.

لەهەمان كاتدا یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بریتین لە ” نیتۆ ، ئینیاكی بینا، ئارناو ، سیمیدۆ، ئاراخۆ، بۆسكێتس، ئالینیا، گریزمان، بیانیچ، مێسی ، دیمبلی ، كۆتینیۆ، لۆنگلی ، ترینكاو، ئالبا ، برایتوایت، ڕۆبێرتۆ، دی یۆنگ، فێربۆ، بیدری ، گۆنزالیس، لافوینتی ، فاتی “.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close