گواردیۆلا بە هەواڵێكی ناخۆش هاندەرانی مانچێستەر سیتی شۆك دەكات

 

بەر لەوەی یانەی مانچێستەر سیتی هیچ لە یارییەكانی لە پرێمەرلیگ ئەنجام بدات، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەكە بە هەواڵێكی ناخۆش هاندەرانی یانەی مانچێستەر سیتی تووشی شۆك كرد.

بەگوێرەی ئێزگەی بی بی سی بەریتانی گواردیۆلا ئاشكرای كردوە كە پێكانەكەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی تەمەن 32 ساڵ چاك نەبووەتەووە، تا ئێستاش یاریزانەكە نەیتوانیوە مەشق بكاتەوە، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەگوێرۆ بۆ دوو مانگی داهاتوو نەتوانێتی یاری بكاتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە كە ئەگوێرۆ بۆ سەرجەم یارییەكانی دوو مانگی یەكەمی پرێمەرلیگ بەشداری ناكات، ئەمەش گورزێكی گەورەیە بۆ یانەكە لەكاتێكدا چاوەڕێ دەكرێ ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ زۆر سەخت و بەهێز بێت.

جێی ئاماژە پێكردنە لو ساتەی پێكانی ئەگوێرۆ لە ئارادا هەیە یانەی مان سیتی بارودۆخی باش نییە و لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر لیۆن بەهۆی خراپی هێڵی هێرشبردن بێ ئەگویرۆ یانەكە شكستی خواردو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close