ئەندریا پیرلۆ چی بۆ یۆڤێنتۆس دەکات ؟
یانه‌ی یۆڤانتۆس یه‌كه‌م یاریی ئاماده‌كاری به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری تازه ئه‌ندریا پیرلۆ دژی نۆڤارا ئه‌نجامدا و پێنج و هیچ براوه بوون، له‌م یارییه‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگی ئه‌و تیپه ده‌خه‌مه‌روو، كه راهێنه‌ره‌كه ده‌یه‌وێت خۆی پێ به‌هێز بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
ناوبراو چه‌ند گۆڵێكی تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگبوو له‌رووی توانای جه‌سته‌یی و وره به‌رزییه‌وه به باشی ده‌ركه‌وته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هۆكاری دوو گۆڵه‌كه‌ی دژی سویدبوو، كه ئه‌مه‌ش وایكرد پیرلۆ بڵێت:
چاوه‌روانی رۆناڵدۆین به‌و ته‌مه‌نه‌وه وه‌رزێكی نایاب پێشكه‌ش بكات.
كۆلۆسیڤسكی:
ئه‌م یاریكه‌ره تازه‌یه گونجانێكی باشی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ هه‌یه و گۆڵێكیشی بۆ دروستكرد. كۆلۆسیڤسكی ده‌یه‌وێت یارمه‌تی كریس بدات كه پێشتر هیچ ناوه‌ندكارێكی یوڤی به‌وجۆره نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ناوه‌راستكاره دوو وه‌رزی پێشوو خاڵی نهێنی سه‌ركه‌وتنی پارما و ئه‌تلانتابوو، كه ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌یه‌وێت هه‌مان ئاستی پێشووی پێشكه‌ش بكات.
گوشاركردن:
جگه له‌وه‌ی ئیداره‌ی یوڤی چه‌ند یاریكه‌رێكی تازه‌ی هێناوه، به‌ڵام پیرلۆی راهێنه‌ر ده‌زانێت به‌ته‌نیا رۆناڵدۆ به‌س نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوشار ده‌كات به‌خێرایی هێرشبه‌رێكی بۆ بگوازنه‌وه، به تایبه‌تی پێشنیاری لویس سوارێزی كردووه، به‌ڵام قورسه هێنانی ئه‌و رۆتیناتی زۆری ده‌وێت، بۆیه ئیدین دجیكۆی پێ باشه، چونكه ده‌یه‌وێت به چوار به‌رگریكار یاریی بكات و سوود له هێرشبه‌ره‌كان له نێوانی گێمه‌كان ببینێت و ئاسانكاریش بۆ رۆناڵدۆ بكات.