كومان به‌رامبه‌ر جیرۆنا به‌ پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاریی ده‌كات

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو

بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی داهاتوو، ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر جیرۆنا یاریی ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ وه‌رزی داهاتوو بكات.

رۆناڵد كومان، راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و دووه‌م یاریی دۆستانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات و  به‌ پێكهاته‌یه‌كی جیاواز به‌رامبه‌ر جیرۆنا یاریی ده‌كات، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ ببێته‌ سه‌ره‌كی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌ڵام چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كه‌می تیا ده‌كرێت، له‌وانه‌ش تیر شتیگن و لینگلێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌‌ پێكهاته‌ی یه‌كه‌م یانه‌كه، به‌ڵام دیار نییه‌ كه‌‌ دێمبلی و پیانیچ له‌ پێكهاته‌ی یه‌كه‌م ده‌بن یان نا.

گۆڵپارێز: نیتۆ.

به‌رگری: رۆبێرتۆ، پیكێ و ئاراوخۆ، ئه‌لبا.

ناوه‌ڕاست: بۆسكێتس، دیۆنگ، كۆتینهۆ.

هێرشبه‌ر:مێسی،گریزمان، ترینكاو.

یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، بارسێلۆنا یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ وه‌رزی نوێی لالیگا به‌رامبه‌ر ڤیاریال یاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوایین یاریی ئاماده‌كاری بلوگرانا ده‌بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close