كومان لە بڕیارێكی گرنگ سەبارەت بە سوارێز پاشگەز دەبێتەوە

 

ڕاهێنەری تازەی یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە لویس سوارێزی هێرشبەری یانەكە لە بڕیاریێكی پێشووی پەشیمان دەبێتەوە و چانسێكی دیكە بە یاریزانە ئۆرۆگواییانەكە دەدات.

بەگوێرەی كادینا كۆپی كومانی ڕاهێنەر بەهۆی نەڕۆیشتنی لویس سوارێز لە یانەكە و سووربوونی لەسەر مانەوە لە بڕیاری ئەوە پەیشمان بووەتەوە كە سوارێز لە پلانەكانی بباتە دەرەوە و بڕیاری داوە یاریزانە لە نێو پلانەكانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا بێت و چانسی ئەوەشی هەبێت كە لە پێكهاتەی سەرەكیش یاری بكات، ئەوەش لە كاتێكدا دێت كە یاریزانەكە دوای مانەوەی مێسی بیرۆكەی رۆیشتنی ڕەتكردوەتەوە و بەبەردەوامیش لە مەشقەكانی رۆژانەی بارسێلۆنا بەشداری دەكات.

جێی ئاماژەیە، هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ئاتلەتیكۆ مەدرید بە گواستنەوەی سوارێز سەرقال بوون بەڵام گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە و مانەوەی مێسی كارەكانی چوونەدەرەوەی سوارێزی لەم وەرزەی سەختتر كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close