هەواڵێکی ناخۆش بۆ بارسێلۆنا و رۆناڵد کومان

پرۆسەی گواستنەوەی دیپای بۆ بارسێلۆنا تەگەرەی تێکەوتووە و سەرۆکی یانەی لیۆنی فەرەنسی ئاشکرای دەکات بارتۆمیۆ پێی گوتوە پارەی پێویستیان بۆ گواستنەوەی مێمفێس دیپای نییە.
جان مێشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانەی لیۆنی فەرەنسی لە تویتەر لەبارەی دەنگۆی چوونی دیپای بۆ بارسێلۆنا تویتێکی کردووە و نووسیویەتی ‘رۆژی یەکشەممە بارتۆمیۆ پەیوەندی پێوەکردم و پێی گوتم بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یانەکەیان دۆخی ئابووری باش نییە و پارەی پێویستیان بۆ گواستنەوەی دیپای لەبەردەستدا نییە’.
رۆناڵد کومان، راهێنەری بارسێلۆناش لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە ‘پێویستمان بەوەیە چەند یاریزانێک بفرۆشین تاکو بتوانین مێفمیس دیپای بگوازینەوەی یانەکەمان’.
پێشتر میدیاکان بلاویانکردەوە دیپای بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات و هەردوو یانە لەبارەی گرێبەستەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن بەڵام بەهۆی یەکلانەبوونەوەی رۆیشتنی لویس سوارێز تاکو ئێستا بارسێلۆنا ناتوانێت دیپای بگوازێتەوە کە رۆناڵد کومان پێداگیری لەسەر گواستنەوەی دەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close