میڕالیم پیانیچ باسی یارییكردنی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و مێسی ده‌كات

میرالیم پیانیچ، ناوهڕاسكاری تازه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوایی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه، باسی یارییكردنی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و مێسی ده‌كات.
دوایی پێشكه‌شكردنی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، پیانیچ ده‌رباره‌ی یارییكردنی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و مێسی گوتی:”من له رۆما یارییم له‌گه‌ڵ فرانچیسكۆ تۆتی كرد، له یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و ئێستاش له‌گه‌ڵ مێسی، ئه‌مه له كاروانی وه‌رزشی من زۆر گرینگه كه یارییم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێرانه كردووه، ئه‌وان یاریزانی زۆر باشن و كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ژووی جل گۆڕین و یانه‌كه هه‌یه.
یاریزانه تازه‌كه‌ی بارسێلۆنا ته‌نها ئه‌مه‌ی نه‌گوت، به‌ڵكو ئاشكرای كرد كه پێیوایه مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێییه و هاوشێوه‌ی نییه.