بۆیەکەمجار نهێنییەکی گەورەی یاخیبوونەکەی مێسی لە بارسێلۆنا ئاشکرابوو

میدیاکانی ئیسپانیا نهێنی یاخیبوونەکەی مێسییان لە بارسێلۆنا ئاشکراکردووە و رایانگەیاندووە تووڕەبوونەکەی لیۆ پەیوەندی بە رۆناڵد کومانەوە هەیە.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن داوای لە بەرپرسانی بارسێلۆنا کردووەگارسیا بیمینتا راهێنەری تیپی دووەمی بارسێلۆنا بکەنە راهێنەری یانەکەیان، تەنانەی جیرارد پیکێ و سێرخیۆ بۆسکێتسیش لەگەڵ ئەم بۆووچەنەی مێسی دابوون.
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی بارسێلۆنا پێچەوانەی داوایەکەی مێسی بڕیاریداوە کومان ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا و ئەمەش مێسی تووڕە کردووە، بۆیە بڕیاریدا لە یانەکە بڕوات کە دواتر لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە و لە یانەکە مایەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close