مباپێ لەهەڵبژاردن نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا خۆی یەكلایی كردەوە

 

كیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی كە پاڵێوراوە دوای كریتستیانۆ و مێسی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، دوای ئەوەی بە یانەكەی ڕاگەیاند كە هاوینی داهاتوو پاریس جێ دەهێڵێت، چەندین یانەی بە جووڵە خست.

بەرنامەی ئیل چێرنیجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لەم بارەیەوە لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردوە كە نەك تەنها ریال مەدرید بەڵكو یانەی بارسێلۆناش گەر مێسی بڕوات چاوی بڕیوەتە مباپێ بەڵام یاریزانە فەرەنسییەكە دەمێكە خۆی یەكلایی كردوەتەوە و ڕیال مەدریدی هەڵبژاردوە و نەك هەر ئەوە بەڵكو بۆ هاتنی بۆ مەدرید ئامادەیە قوربانی بە پارەش بدات تەنها بۆ ئەوەی ئامانجە گەورەكەی خۆی بهێنێتە دی، لێرەدا بەرپرسانی ریال مەدرید لە ساڵی داهاتوو بڕیاریانداوە چاوەڕێی پەیوەندی پاریس سان جێرمان بكەن بۆ ئەوەی بە فەرمی داوای دانیشتنی گواستنەوەی مباپێ بكەن، لەبەر ئەوەی لەو كاتە تەنها وەرزێك و بگرە كەمتریش لە گرێبەستەكەی دەمێنێت و پاریس ناچار دەبێت لە ترسی ڕۆیشتنی بەخۆڕایی ئەستێرەكەی بفرۆشێت.

لەكۆتایی بەرنامەكەدا هاتوە گەر یانەی ریال مەدرید كیلیان مباپێ بكڕێت ئەوكات پلانەكانی یانەكە لەسەر یاریزانەكە بنیات دەنرێت و بەگوڕو تینێكی زۆرترەوە ركابەری لەسەر سەرجەم نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپییەكان دەكەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close