ڕیال مەدرید لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز ڕێك دەكەوێت و گورزێكی گەورە لە بارسێلۆنا دەدات

 

لە هەواڵێكی چاوەڕوان نەكراودا بۆمبێك سەبارەت بە داهاتووی لاوتارۆ مارتینێز بەڕووی یانەی بارسێلۆنا دەتەقێتەوە، كە هەوڵی دەدا یاریزانە ئارجەنتینییەكە بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی SportMediaset بریكارانی لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بە شێوەیەكی نهێنی گەیشتوونەتە ڕێكەوتن لەسەر ئەوەی مارتینێز بە بری 50-60 ملیۆن یۆرۆی كاش لەگەڵ یاریزان لۆكا یۆڤیچ لە ئینتەر میلان بكڕن، سەبارەت بە مووچەی یاریزانەكەش ڕیال مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە بری 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بە یاریزانە ئارجەنیتنییەكە بدات، بەگوێرەی هەواڵەكە ئینتەر میلان هیچ زانیارییەك لەم بارەیەوە نادركێنیت لە ترسی ئەوەی كاریگەری لەسەر گرێبەستی ئارتۆرۆ ڤیدال نەبێت و چاوەڕێی تەواو بوونی ئەو گرێبەستە دەكات و دواتر ڕەنگە هەموو شتێك ئاشكرا بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، لاوتارۆ مارتینێز ئامانجێكی سەرەكی بارسێلۆنایە بەلام بەم دواییە بارسا ساردی و سڕی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە پیشانداوە، بۆیە ریال مەدریدیش بە شیوەیەكی نهێنی بۆ یاریزانەكە هاتوەتە سەر هێڵ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close