بەڤیدیۆ: ئەو یاریزانەی نێیماری بەدەركردن دا پێشتر لە لیگا هەوڵی لەگەڵ مێسیش دابوو

 

شەڕە جنێوەكەی دوێنێ شەوی نێیمار جۆنیۆر و ئالفارۆ گۆنزالیس لە یاری پاریس و مارسیلیا سەرنی میدیاكانی جیهانی بەلای خۆیەوە ڕاكێشا، ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنیش ڕووداوێكی هاوشێوەی ئەو یاریزانە بەرامبەر مێسی دەخاتەوە ڕوو.

بەگوێرەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە ساڵی 2016 لە یاری دێربی كەتەلۆنیا نێوان ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا ئالفارۆ گۆنزالیس كە دوێنێ لەگەڵ نێیمار بەكارتی سوور كرایە دەرەوە، ئەركی چاودێری كردنی مێسی پێ راسپێردرابوو، لە یارییەكە بە ئانیشكی لەناو دەمی مێسی دەدات و دەیخاتە سەر زەوی، ئەویش بە تووڕەییەوە تفێك دەكاتە سەر چیمەنی یاریگاكە لە تەنیشت پێڵاوەكانی گۆنزالیس و پێی دەڵێت بزانە چیت كرد، یاریزانەكەی ئەوكاتەی ئیسپانیۆلیش بە مێسی دەڵێت، چۆن لێت دەگەڕێم بڕۆی ، دواتر دوای یارییەكە لە خوێندنەوەی قسەكانی سەر لێوی هەردوو یاریزانان لە لایەن پسپۆرانی ئەم بوارە دەردەكەوێت كە گۆنزالیس بە مێسی دەڵێت ” لێرە برۆ ئەی كورتە باڵا” بەلام مێسی خۆڕاگر دەبێت و تەنها پێی پێدەكەنێت تا ئەویش بە پێكەنین دەهێنێت و پلانەكەی گۆنزالیس بۆ دەركردنی مێسی شكست دەخوات.

جێی ئاماژە پێكردنە، دوێنێ نێیمار جۆنیۆر یەكجار تووڕە بوو دوای ئەوەی بەهۆی جووڵەكانی گۆنزالیس لە یارییەكەی دوێنێ شەو لەگەڵ یاریزانەكەی مارسیلیا و چەند یاریزانێكی دیكەش بە كارتی سوور كرانە دەرەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close