ڤیدیۆ: هۆکاری تووڕەبونی نێیماڕ لە ئەلڤارۆ ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی ئەمشەو کلاسیکۆی فەڕەنسا لە نێوان مارسێی و پاریس بەڕێوەچوو بە بردنەوەی مارسێی کۆتایی هات، بەڵام هەر لە یارییەکە ناوبژیوان زۆرترین کارتی زەرد و سووری بەکار هێنا و لە یەک خولەک پێنج کارتی سووری بەرز کردەوە نێیماڕیش بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا

دوای یارییەکە ڤیدیۆی قسەکانی نێیماڕ بڵاو بۆوە کاتێک لەگەڵ ناوبژیوان قسە دەکات دەڵێ ئەلڤارۆ بە منی گوت مەیموون، وشەی ڕەگەز پەرستی بەکار هێناوە، چەند جارێکیش لە نێو یارییەکە دەمەقاڵێ لە نێوان هەردوو یاریزان درووستبوو

بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەگەر قسەکانی نێیماڕ بسەلمێندرێت ئەلڤارۆ وشەی ڕەگەز پەرستی بەکار هێنابێت ئەوا ڕەنگە سزای قورس بدرێت لە لایەن فیدراسۆنی تۆپی پێی فەڕەنسیەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close