بەهۆی مێسی بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی مباپێ ڕكابەری ڕیال مەدرید دەكات

 

دوای ئەوەی كیلیان مباپێ بە دەستەی كارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕاگەیاند كە وەرزی داهاتوو كۆتا وەرزی دەبێت كە بەدرێسی یانە فەرەنسییەكە یاری بكات، یانەی بارسێلۆنا وەك ڕكابەرێكی تازە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئەو ئەستێرەیە دەجەنگێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە مباپێ پێشتر ئامانجی بارسێلۆنا بووە و ئەو كات دەیتوانی كاتێك لە مۆناكۆ یاریدەكرد گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات، بەڵام كارگێری یانەی بارسێلۆنا هۆكار بوو لەبەر ئەوەی ئەوان عوسمان دیمبلیان هەڵبژارد، بەلام لە ئێستادا دوای ئەوەی مباپێ ڕایگەیاند كە دەڕوات و پاریس جێ دەهێڵێت، بارسێلۆنا بەهۆی ئەگەری رۆیشتنی مێسی لە وەرزی داهاتوو چانسی ئەوەی هەیە ڕكابەری ریال مەدرید و چەند یانەیەكی گەورەی دیكە بكات بۆ ئەوەی مباپی بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، بەتایەتی گەر رۆیشتنی مێسی بوو بەڕاستی ئەو كات بارسا پێویستی بە یاریزانێكی گەورە هەیە تا بەلانی كەم هەندێك لە كاریگەری رۆیشانی مێسی پڕ بكاتەوە.

لەدرێژەی هەواڵەكەی مۆندۆ هاتوە كە تەنها لە ئەگەری ڕۆیشتنی مێسی ئەو كارە ڕێگای تێ دەچێت كە هەوڵی بۆ بدرێت، لەبەر ئەوەی تێچوونی ئەو گرێبەستە زۆر گرانبەها دەبێت، پێشتریش دوای رۆیشتنی نێیمار بارسێلۆنا چانسی هێنانی مباپی بە خواستی خۆی لەدەست داو دیمبلی لەبری ئەو ڕووی لە كامپ نو كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close