سوارێز بە هەڵسوكەوتێكی ڕاهێنەر و بەرپرسانی بارسێلۆنا تووڕە دەكات

 

دوای ئەوەی مێسی مانەوەی لە یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیاند، ڕۆیشتنی لویس سوارێز لە یانە كەتەلۆنییەكە بووە بە ئاستەنگێكی گەورە بۆ بەردەم پلان و پڕۆژەكەی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا كە داوای ڕۆیشتنی یاریزانە ئۆرۆگواییەكەی كردبوو.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە لویس سوارێز، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا لەو ساتەدا ڕۆیشتنی لە یانەكە زۆر سەخت بووە و هۆكارەكەشی ئەوەیە كە خۆی تەگەرە دروست دەكات و نایەوێت بەهیچ شێویەك بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، ئەوەش دوای ئەوەی مێسی مانەوەی لە یانەكە ڕاگەیاند، بەپێی هەواڵەكە سوارێز دەیەوێت بارسێلۆنا ناچار بكات كە بمێنێتەوە، وێرای ئەوەی كە دەزانێت كومان لەم وەرزە پشتی پێ نابەستێت و لە بری ئەو ئانسۆ فاتی و عوسمان دیمبلی چانسی یاریكردنیان زۆر زیاتر دەبێت، ئەوە ڕەفتارانەش كومان و بەرپرسانی بارسێلۆنایان تووڕە كردوە.

هەر سەبارەت بەو كێشانە ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردوە كەبەهۆی ئەو كێشانەی سوارێز یانەی یۆڤێنتۆس لە هاتنی سوارێز بێ ئومێد بووە و پێی وایە رۆیشتنی لەبارسێلۆنا ئەم وەرزە بەهۆی خواستی خۆی كارێكی زۆر سەخت دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close