ئاشكرا بوونی نهێنی دابەزینی ئاستی ئیدین هازارد زێدان تووشی شۆك دەكات

 

دابەزینی ئاستی ئیدین هازارد لە وەرزی ڕابردوو و بەر لەدەستپێكی ئەم وەرزە بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا یاریزانەكەی بەهۆی خراپی باری جەستەیی لە یارییەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوور خستەوە، زێدانی ڕاهێنەری ڕیالی شۆك كرد.

بەرنامەی ئیل چێرنیجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لە ڕاپۆرتێكی تایبەت بە هازارد نهێنییەكانی ئاشكرا كرد كە هۆكاری ئەوەیە هازارد ئاستی دابەزێت و كێشیشی زیاد بكات، بەپێی ڕاپۆرتەكە هازارد لەگەڵ هاتنی بۆ ئیسپانیا هیچ بایەخێكی بە ڕێكخستنی ژەمەكتانی خواردن و جۆرەكانی نادات، بەڵكو زۆر بێ بەرنامەیی و زێدەرۆیی پێوە دیاربووە، بەهۆی ئەوەش كێشی یاریزانەكە بۆ دووەم وەرز لەسەر یەك بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوەتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەكەش (مارتینێز) ی ڕاهێنەری بەلجیكا یاریزانەكەی لە یارییەكانی بەلجیكا دوور خستەوەو یاری پێ نەكرد، لە وەڵامی هۆكارەكەش بە رۆژنامەنووسانی گوت كە ئەو لە ڕووی جەستەیی هیچ ئامادە نییە بۆ ئەوەی یاری بكات.

لە درێژەی ڕاپۆرتەكە هاتوە كە ئەو هەواڵانە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید یەكجكار نیگەران كردوە، بۆیە زیزۆ پێی ڕاگەیاندوە كەدوای ئەوەی وەرزی پارساڵ بەهۆی پێكان و كێشەی دیكە هیچ بۆ یانەكە نەكرد، نابێت ئەم وەرزەش بەم شێوەیە بڕوات و ئاگاداری یاریزانەكەی كردوە بەوەی كە پێویستە زۆر بەجیدی بایەخ بەخۆی بدات تا بتوانێت ئاستی پێویست پێشكەش بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە كە هاتنی هازارد بۆ ڕیال مەدرید تێچوونی بە مووچەكانەوە دەگاتە سەرووی 150 ملیۆن یۆرۆ، وێرای ئەوەش یاریزانەكە هیچ سوودێكی ئەوتۆی بۆ ریال مەدرید نەبووە و تەنانەت نەیتوانی لە وەرزی ڕابردوو هیچ كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر یانەكەی دروست بكات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close