كومان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئه‌نجامده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی رۆنالد كومان بووه‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا، هه‌رزوو گره‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌سه‌ر داهاتووی راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بلوگرانا ده‌كرا، به‌یانیش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی كرداره‌كی خۆی ئه‌نجامده‌دات.

كومان له‌‌ یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، به‌یانی‌ كاتژمێر 8:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی گیمناستیك ده‌بێته‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت، راهێنه‌ره‌ تازه‌كه‌ی بارسا یاریی به‌ زۆرتین یاریزان بكات.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی، كومان ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه‌ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بلوگرانا ئاماده‌ن، جگه‌ له‌ مارك ئه‌ند‌ریا تیر شتیگن نه‌بێت، كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ناتوانێت به‌شدار بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close