لەكۆتاییدا ڕیال مەدرید گاریس بەیل دەفرۆشێت

 

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ سەبارەت بە ڕۆیشتنی گاریس بەیل لە ریال مەدرید رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای كردوە كە ریال مەدرید لە كۆتاییدا ناچار بوو بە ڕێگەیەكی نەخوازراو گاریس بەیل بۆ فرۆشتن ئامادەبكات.

بەپێی ڕۆژنامەی (دەیلی تیلیگراف) زێدان و بەرپرسانی ریال مەدرید لە مانەوەی بەیل بەتەواوی بێزار بوونە و بڕیاریان داوە كارئاسانییەكەی گەورە بكەن بۆ ئەوەی یاریزانە وێلزییەكە بەزووترین كات سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێ بهێڵێت، بەپێی هەواڵەكە لەبەر ئەوەی گاریس بەیل مووچەی ساڵانەی دەگاتە 14 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانەكەش دەرەوەی پلانەكانی زێدانە، بۆیە بڕیار دراوە كە یانەكە 50% مووچەی گاریس بەیل لە بری ئەو یانەیە بدات كە بەیل دەكڕێت.

لەدرێژەی هەواڵەكەدا هاتوە كە بەرپرسانی ریال مەدرید دڵنیان لەوەی یاریزانەكە هیچ جووڵەیەك ناكات و ساڵانە مووچە بەرزەكەی خۆی وەردەگرێت و باكی بە یاریكردنیش نییە، بۆیە بە ناچاری دەبێت ئەو قوربانییە بدەن تا بەیل جارێكی دیكە بۆ پرێمەرلیگ بگەڕێننەوە، لەو ساتەش یانەكانی مان یۆنایتد و تۆتنهام بایەخ بە گواستنەوەی بەیل دەدەن، بەتایبەتی گەر بزانن نیوەی مووچەكەی مێرەنگی دەیدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close