بریکاری کۆتینهۆ داهاتووی یاریزانەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلا کردەوە

دوای گەڕانەوەی کۆتیهنۆ و ئەنجامدانی ماشقەکان لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا، پرسیاری زۆر لای هاندەران درووست بوە ئایە یاریزانەکە لە پلانەکانی کومان دەبێت یان یانەکە جێدێڵێت، کیا جورابشیان بریکاری کارەکانی کۆتینهۆ داهاتووی لەگەڵ یانەکە یەکلا کردەوە

کیا لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەکانی باس لە کۆتینهۆ کرد و گوتی : دوای یاریی کۆتایی چامیۆنزلیگی نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان، کومان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کۆتینهۆ کرد و پیرۆزبایی لێکرد و پێیگوت تۆ لە پلانی منی بۆ وەرزی نوێ، لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام دەبی

کیا لە درێژەی قسەکانی بە کۆتینهۆ گوتی: کۆتینهۆ دەیتوانی تا حەوتی مانگ نەگەڕێتەوە یانەکە پشوو وەرگرێت، بەڵام فلیپ بڕیاریدا زووتر لەم وادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی توانای جەستەی لەدەست نەدات ئامادە بێت بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ

دەربارەی درووخستنەوە بارسێلۆنا لەچامپیۆنزلیگ کیا گوتی : ئەوەی لەسەر کۆتینهۆ پێویست بوو ئەنجامی بدات ئەنجامدا، پێموایە هەر ئەوەش هۆکار بوو کە بە زووترین کات بیگەڕێنەوە یانەکە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close