ڤیدیۆ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆكۆڤیچ تۆپێكی له ناوبژیوان گرت له ئه‌مریكای كراوه دوورخرایه‌وه

نۆڤاك جۆكۆڤیچ به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆپێكی له ناوبژیوانی یارییه‌كی پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مریكا گرت، له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.
له پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه، جۆكۆڤیچ له سێتی یه‌كه‌م له‌وكاته‌ی به ئه‌نجامی 6-5 له‌پێشه‌وه بوو، تۆپێكی له ناوبژیوانێكی هێل گرت و به‌گوێره‌ی یاسای یارییه‌كه له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه و له یارییه‌كه به دۆڕاو هه‌ژماركرا.
جۆكۆڤیچ له یاریی به‌رامبه‌ر كارینۆ بوستا له قۆناخی 16ی پاڵه‌وانێتییه‌كه كاتێك سێرڤێكی له‌ده‌ست دا، له تووڕه‌یی تۆپه‌كه‌ی هاویشت و تۆپه‌كه به‌ر ناوبژیوانێكی هێل كه‌وت.