هۆكاری توشبوونی نێیمار و ئەستێرەكانی پاریس بەڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بوو

 

دوای ئەوەی نێیمار جۆنیۆر و دی ماریا و چەند ئەستێرەیەكی دیكەی یانەی پاریس سان جێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتن، رۆژنامەیەكی فەرەنسی هۆكاری تووشبوونی ئەو یاریزانانەی بە ڤایرۆسەكە خستە ڕوو.

ڕۆژنامەی (لیكیپ)ی فەرەنسی ئاشكرای كردوە كە بەهۆی بەسەربردنی پشوێكی خراپ لە دورگەی ئیبێزای ئیسپانیا لەسەر یەختە تایبەتەكەی نێیمار جۆنیۆر لە لایەن نێیمار و هاوڕێیانی ئەوان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون، بەپێی هەواڵەكە دورگەی ئیبێزا شوێنێكی گەشتیاری خۆشە بەڵام بەڕێژەیەكی زۆر ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوەتتەوە، ئەو هەواڵەش وای كردوە كە ڕق و تووڕەییەكی زۆر لە لایەن كارگێڕی یانەكە دروست بكات بەرامبەر ئەو یاریزانانە كە بوونە هۆكاری ئەوەی چەند هاوڕێی دیكەشیان تووشی ڤایرۆسەكە بكەن، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی مەشقەكانی یانەكەش دوا بكەوێت و بەرنامەی یانەكەی بۆ وەرزی تازە تێك بدات.

جێی ئاماژەیە، یانەی پاریس لە وەرزی ڕابردوو وەك پاڵەوانی خولی فەرەنسی دەستنیشانكرا، بەڵام یانەكە نەیتوانی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی بەرامبەر بایەڕن موینشنی ئەڵمانی شكستی خوارد

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close