باوكی مێسی لەتازەترین لێدوانیدا هەموو شتێكی بۆ رۆژنامەنووسان یەكلایی كردەوە

 

دوای ئەوەی دوێنێ دانیشتنێكی تایبەتی سەبارەت بە داهاتووی مێسی لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا ئەنجامدا و لە میدیاكان هیچ ئەنجامێكی یەكلایی كەرەوە و گرنگ ڕانەگەیەنرا، ئەمرۆ خۆرخی مێسی باوكی لیۆ نیل مێسی لە تازەترین لێدوانیدا شتی تازە و گرنگی خستە ڕوو

لەم بارەیەوە كەناڵی كواترۆ ئاشكرای كردوە كە باوكی مێسی لە وەلامی پرسیارێك سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ بارتۆمیۆ گوتوویەتی كە دانیشتنەكان باش بوون، ئێمە زۆر بەجیدی قسەمان لەسەر ئەوە كردوە كە مێسی بەلانی كەم تا كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و یاری بكات، دواتر كاتێك سەبارەت بە وەڵامی پرسیاری ئایا ئەگەری ئەوە هەیە مێسی هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، خۆرخی مێسی بەرۆژنامەنووسانی گوتوە بەلێ ئەگەری ئەوەش هەیە.

جێی ئاماژە پێكردنە، خۆرخی مێسی باوكی مێسی دوێنێ لە ئارجەنیتنەوە بە فڕۆكە تایبەتەكەی مێسی گەیشتوەتە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی سەبارەت بە داهاتووی كوڕەكەی دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی یانەكە بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close