ڕۆژنامەی مۆندۆ چەند نهێنییەكی كۆبوونەوەكەی دوێنێی باوكی مێسی و بارتۆمیۆ ئاشكرا دەكات

 

دوێنێ بابەتی كۆبوونەوەی بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ خۆرخی مێسی باوكی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا جێگای سەرنجی میدیاكانی هەموو جیهان بوو، وێرای ئەوەی لە رۆژنامەكان هیچ زانیارییەكی گرنگ لەم كۆبوونەوەیە نەخرایە ڕوو بەڵام ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی چەند نهێنییەكەی ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی دانیشتنەكەی باوكی مێسی و بارتۆمیۆ زۆر لە كەش و هەوایەكی دۆستانە و پڕ لە گاڵتە و قسەی خۆش بەرێوە چووە نەك بە ساردو سڕی وەك لە هەندێك لە میدیاكان باسی لێوەكراوە، مۆندۆ ئاماژەی كردوە كە لە گفتوگۆیەكان كاتێك باس لە تازەكردنەوەی گرێبەستی مێسی كراوە بارتۆمیۆ بە پێكەنینەوە بە باوكی مێسی گوتوە، كوڕەكەت ئەوە بۆ ورەزێك ڕازی نییە لێرە بمێنێەوە و گرێبەستەكەی تەواو بكات، ئەی پێم ناڵێی چۆن گرێبەستی تازە لەگەڵ ئێمە واژۆ دەكات، لە هەمان كاتدا خۆرخی مێسی بە پێكەنینەوە دەڵێت ” مێسی گەر كوڕێكی ئێرە بێت ئەو چۆن دەڕوات”، لەدرێژەی بابەتەكەی مێسی هاتوە كە ئەگەری زۆر بەهێز ئەوەیە مێسی بەلانی كەم گرێبەستەكەی تەواو بكات و ئەم ورزەش بمێنێتەوە، بەڵام چەند كاتژمێری داهاتووش لەم بابەتە زۆر یەكلایی كەرەوە دەبێت.

جێی ئاماژەیە، مێسی بەگوێرەی هەواڵەكان نایەوێت بابەتەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بگاتە دادگا و فیفا بەڵكو دەیەوێت هەر لێرە بەشێوەیەكی دۆستانە كێشەكان لەگەڵ بارتۆمیۆ و كارگێڕی بارسا چارەسەر بكرێن

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close