ئارسه‌ میلۆ ته‌نها بۆ شتێك سوپاسی بارسێلۆنا ده‌كات

پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌، بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری ئارسه‌ر میلۆی ناوه‌راستكاری لاوی بڕازیلی بوو، ئه‌و یاریزانه‌ش ئێستا ته‌نها بۆ یه‌ك شت سوپاسی بارسێلۆنا ده‌كات.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی و نزیك له‌ بارسێلۆنا لێدوانێكی ئارسه‌ر میلۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتوویه‌تی:”من ده‌توانم ته‌نها بۆ یه‌ك شت سوپاسی بارسێلۆنا بكه‌م، ئه‌ویش كه‌ منیان دۆزییه‌ و له‌گه‌ڵ بارسا‌ بوومه‌ یاریزانێكی دیار و باش، زۆر سوپاسی ئه‌مه‌یان ده‌كه‌م، من ده‌توانم له‌ ماوه‌ی داهاتوو ئه‌زموونی زیاتر له‌ كاروانی وه‌رزشیم به‌ده‌ستبهێنم و ببمه‌ یاریزانێكی باشتر.

ئه‌م قسانه‌ی ئارسه‌ وه‌كو گاڵته‌پێكردنێك به‌ بارسێلۆنا لێكده‌رێنه‌وه، كه‌ چۆن ده‌ستبه‌رداری بووه‌، هه‌روه‌كو چۆن‌ دوایی ده‌ستبه‌ردا بوون ئه‌و یاریزانه‌ بڕازیلییه‌، زۆربه‌ی شاره‌زایان ره‌خنه‌ی زۆریان له‌م كاره‌ی بارسا گرت، كه‌ چۆن یاریزانێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ پیانیچی ته‌مه‌ن 30 ساڵ ده‌گۆڕێته‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close