نهێنییەکی نوێ: گریزمان لەلای کومان خیانەتی لە مێسی کردووە

لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەکو ڕاهێنەری
نوێی بارسێلۆنا، ڕۆناڵد کۆمان دەیەوێت لەڕیزی یانەکەی پێکهاتەیەکی بنەڕەتی باش دروست بکات، بۆیە دەستیکردووە به کۆبوونەوە لەگەڵ یاریکەرەکان و دەیەوێت لە کێشەکانیان ئاگادار بێت، کە یەک لەو کەسانە ئەنتوان گریزمانە و نزیکییەکی باشی لەگەڵ ڕاهێنەرەکەدا هەیە، کە ئەمەش وایکردووە ناوبراو تەواوی زانیارییەکانی تیپەکە بدات بە ڕاهینەرە تازەکەی.
بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا لەوکۆبوونەوەیەدا گریزمان بە خراپ باسی مێسی کردووە، ‌.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ده‌نووسن:
گریزمان هه‌موو نهێنییه‌كانی ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه‌ی به‌ كۆمان گوتووە.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا درێژە دەدەن و نوسیانه‌ گریزمان خیانه‌تی له‌ میسی كردووه‌، چونكه‌ به‌ كۆمانی راگه‌یاندووه‌: میسی و سوارێز ده‌سه‌ڵاتی كیكی سیتینیان سنووردار كردبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و دووانه‌ ئیڤان راكیتیچ و عوسمان دێمبێلیان پشتگوێ‌ خستبوو هه‌ر ئه‌وانیش گوشاریان ده‌خسته‌ سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ بایه‌خێكی زیاتر به‌ ئانسۆ فاتی بدات و من واته‌ گریزمان یه‌ده‌گ بكرێم. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان ده‌ڵێن گریزمان به‌ كۆمانی وتووه‌ زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی ژووری جلگۆڕین به‌ده‌ست میسی و سوارێز بووه‌ و ئەمەش دوور نییە دۆخی یانەکە زیاتر قوڵ بکاتەوت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close