گواردیۆلا بە بڕیارێكی كتوپڕ مێسی تووشی شۆك كرد

 

لەكاتێكدا هەموو جیهان چاوەڕێی ئەو كاتەن كە مێسی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بكات و جارێكی دیكە لەگەڵ پیپ گواردیۆلا یاری بكاتەوە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەكەی مان سیتی بە بڕیارێكی تازە مێسی تووشی شۆك كرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە كە ئەمرۆ سێشەممە مێسی پەیامێكی پڕ لە شۆكی لە گواردیۆلاوە پێ گەیشتوە، كە بەو پێیەوە چوونی مێسی بۆ مان سیتی زۆر لاواز دەكات و دەریدەخات كە تیپەكەی پیپ گواردیۆلاش ناتوانێت بەئاسانی ئەو كارە ئەنجام بدات و لەگەڵ ئەنجامدانیشی یانە ئینگلیزییەكە ڕوو بەڕووی كۆمەڵێك كێشە دەكاتەوە، بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ یانەی سیتی و گواردیۆلا تەنها چاوەڕێی ئەوە دەكەن مێسی بە خۆڕایی بڕوات و یانەكە بەجێبهێڵێت نەك بە ڕێكەوتن مێسی بڕوات و سیتی پارەیەكی زۆر سەرف بكات، ئەوەش واتای ئەوەیە ئەگەر مەرجی شكاندنی گرێبەست بمێنێت یان بارسێلۆنا داوای بڕێك پارەی زۆر بكات، ئەوا سیتی ناچار دەبێت چاوەڕێ بكات، تا لیۆ گرێبەستی تەواو دەبێت و ئەوكات بەخۆڕایی دەیگوازێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەكەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گواردیۆلا بە مێسی ڕاگەیاندوە گەر ئەوان پارەیەكی زۆر گواستنەوەی و مووچەكەی سەرف بكەن ئەوا جگە لە كێشە لەگەڵ یوێفا و یاساكانی پارەی خاوێن، كێشەی ناوخۆییش تووشی سیتی دەبێت، لەبەر ئەوەی پێویست دەبێت جارێكی دیكە بە سیستەمی مووچەی یاریزانانی یانەكە دا بێنەوە و كیشەكەش دەگاتە نێو ژوور خۆگۆڕینی یاریزانان كە ئەوانیش داوای بەرزكردنەوەی مووچەكانیان دەكەن، بۆیە باشترین بژاردە ئەوەیە مێسی بەخۆڕایی لە بارسێلۆنا بێتە دەرەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close