ته‌واو، نێیمار داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ پارسی سانجێرمان یه‌كلا كرده‌وه‌

پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ و فاكسه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی، باس له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ له‌م هاوینه‌ بارسێلۆنا پلان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێیمار جۆنیۆ داسێلڤا داده‌نێت له‌سه‌ر داوای كاپیتانی یانه‌كه‌، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه‌ ته‌واو گۆڕاوه‌ و نیمۆش داهاتووی خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌.

نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان بۆ PSGی مه‌گه‌زین قسه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی: ”من له‌ پاریس سانجێرمان ده‌منێنه‌وه‌ و نیازی په‌یوه‌ندیكردم به‌ هیچ یانه‌یه‌كی تر نییه‌”.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێك دایه‌، مێسی ده‌یه‌وێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت و زۆبه‌ی سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، رۆیشتنی باشترین یاریزانی جیهان یه‌كلا بووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ش، گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسا بووه‌ته‌ كارێكی مه‌حاڵ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close