پێچەوانەی پێشبینییەکان؛ چوونی مێسی بۆ مانچێستەر سیتی شکستیهێنا

پرۆسەی چوونی مێسی بۆ مانچێستەر سیتی شکستیهێنا و ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە زەحمەتە بتوانێت بچێتە یانە ئینگلیزییەکە.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، گرێبەستی چوونی لیۆنێل مێسی بۆ مانچێستەر سیتی شکستیهێناوە و لیۆ ناتوانێت بچێتە مانچێستەر سیتی، چونکە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی 700 ملیۆن یۆرۆیە و پێویستە مان سیتی ئەو پارەیە بدات.
گایلیم بالاگوێ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت خۆرخێ مێسی رۆژی چوارشەممە تاکو هەینی لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ کۆبێتەوە بۆ ئەوەی رازی بکات رێگا بە رۆیشتنی مێسی بدات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close