یۆرگن کلۆپ : بۆ هەموومان ئاشکرا بووە، ڕۆناڵدۆ باشترینی جیهانە

بەراورد کردنی مێسی و ڕۆناڵدۆ لە لایەن ڕاهێنەر و یاریزانان بەردەوامە تا ئەو کاتەی ئەم دوو ئەفسانەیە بەردەوام بن لە یاریی کردن، یۆرگن کلۆپ لە دواین لێدوانی بەراوردی ئەو دوو یاریزانە دەکات

پێگەی تووتۆ سپۆڕتی ئیتاڵی له هەواڵێکی لێدوانی یۆرگن کلۆپی بڵاو کردۆتەوە کاتێک لێیان پرسیوە مێسی باشترە یان ڕۆناڵدۆ، کلۆپ لە وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ ڕۆژنامەنووسەکان گوتویەتی: “ ڕۆنالدۆ هەر کاتێک حەز بکات دەتوانێت واز لە یاریی کردن بهێنێت،چونکە هەموو شتێکی بەدەست هێناوە، لەگەڵ ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس و مانچێستەر یونایتد، لەگەڵ پۆرتوگال جامی یۆڕۆی بەدەست هێناوە، پێنج باڵۆندۆری وەک خەڵاتی تاکەکەسی بەدەست هێناوە، بەڵام مێسی تا ئێستا زۆر شت ماوە بەدەستی بهێنێت لە تۆپی پێ، چونکە هیچ نازناوێکی گەورەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نەبردۆتەوە، لەو کاتەی چاڤی و ئینێستا لە بارسێلۆنا ڕۆیشتوون هیچ نازناوێکی گەورەی بەدەست نەهێناوە

کلۆپ بەردەوام بوو گوتی: “ ئێستاش لەگەڵ بوونی سیستەمی ڤیدیۆیی ڤار لە دەرەوەی کامپ نو ناتوانێت یارییەکان بباتەوە، بۆیە بارودۆخ بۆمان دەسەلمێنێت ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە، ڕەنگە مێسی باشترینی بارسێلۆنا بێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close