مێسی نوێترین بڕیاری خۆیدا، ئامادە نییە بچێتە دادگا

گەرچی مێسی سوورە لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، بەڵام ئامادە نییە لە دژی بارسێلۆنا بچێتە دادگا.
ئەلفرێدۆ مارتینێز، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی کە لە نزیکەوە رووماڵی هەواڵە نوێیەکانی رۆیشتنی مێسی دەکات، ئاشکرایکردووە تاکو ئێستا مێسی دوو جار بە شیوەیەکی دۆستانە داوای لە بەرپرسانی بارسێلۆنا کردووە رێگای پێبدەن لە یانەکە بڕوات، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا هەردوو جار داوایەکی لیۆیان رەتکردووەتەوە و ئامادە نین رێگای پێبدەن بڕوات.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، مێسی نایەوێت بچێتە دادگا و لە دژی بارسێلۆنا بوەستێتەوە، دڵنیایە لەوەی لە دادگا لە بارسێلۆنا دەباتەوە، بەڵام حەز ناکات دۆخەکە بگاتە ئەو رادەیەی لە دژی یانەکەی بچێتە بەردەم دادگا، دەیەوێت بە ئاشتییانە و دۆستانە یانەکە بەجێبهێڵێت، نایەوێت بەم کارەی زیاتر هاندەرانی یانەکەی ئازار بدات.
بارسێلۆنا سوورە لەسەر ئەوەی هەر یانەیەک مێسی بوێت دەبێت 700 ملیۆن یۆرۆ بدات، مێسیش پێیوایە بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەتوانێت بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close