مێسی ڕووبەڕووی سزایەكی گەورەی چاوەڕوان نەكراو دەبێتەوە

 

بڕیارە ئەمرۆ پشكنینە پزیشكییەكانی یانەی بارسێلۆنا و پشكنینی كۆرۆنا بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا بكرێت و سبەش مەشقەكانی یانەكە بۆ خۆئامادەكاری بۆ وەرزی تازە دەستپێبكاتەوە و چاوەڕێش دەكرێت مێسی بەشداری نەكات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی سەبارەت بەو بابەتە ئاماژەی بە جۆری سزاكانی مێسی كردوە گەر پشكنینە پزیشكییەكان و مەشقەكان ئەنجام نەدات، بەپێی ڕۆژنامەكە سزادانی مێسی بە تەنها بڕینی 25% ی مووچەكەی كۆتایی پێ نایەت، بەڵكو زۆر لەوە گەورە تر دەبێت و دەگاتە ڕاگرتن و سڕكردن تا كۆتایی وەرز گەر هەر بەردەوام بێت، لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتوە ،كە یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت هەموو شایستە داراییەكانی مێسی لە یانەكە ڕابگرێت و بگرە لە یانەكەش لای بدات.

جێی ئاماژەپێكردنە، مێسی بە بەرپرسانی بارسێلۆنای ڕایگەیاند كە چاوەڕێی هاتنی ئەو بۆ پشكنینەكان و مەشقەكان نەكەن، لەبەر ئەوەی بەشداری ناكات و سوورە لەسەر ئەوەی یانەكە بەجێ بهێڵێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close