نهێنییه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ ئاشكرابوو، بۆیه‌ مێسی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا وا بێ منه‌ته‌

مێسی به‌ پشتبه‌ستن به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بێباكه‌ و ده‌توانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌ توانیویانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسییان ده‌ستبكه‌وێت و ده‌ركه‌وتووه‌ به‌گوێره‌ی به‌ندێكی گرێبه‌ستی مێسی له‌ بارسێلۆنا، لیۆ ده‌توانێت دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزی 2019/2020 به‌خۆڕایی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

رادیۆی كادێنا سێر رایگه‌یاندووه‌، به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ تاكو وه‌رزی 2019/2020 له‌ یانه‌كه‌ی 700 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، به‌ڵام دوای كۆتایی ئه‌و وه‌رزه‌ ده‌توانێت بێبه‌رامبه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

رادیۆیه‌ ئیسپانییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا پێداگیری بكات و له‌گه‌ڵ مێسی گفتوگۆ نه‌كات، ئه‌وا لیۆ ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و له‌ دادگاش دادوه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مێسی بڕیار ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ش وه‌كو نرخی رۆیشتنی لیۆ ده‌ستنیشان بكرێت، بڕه‌كه‌ی زۆر له‌ 700 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر ده‌بێت كه‌ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close