پێچەوانەی پێشبینییەکان، مێسی دەچێتە پاریس سانجێرمان نەوەک مانچێستەر سیتی

بەپێچەوانەی پێشبینییەکان مێسی لە چوونی بۆ پاریس سانجێرمان نزیکترە، نەوەک مانچێستەر سیتی.

رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان بیری لە گوستنەوەی مێسی کردوەەتەوە و ئەم گرێبەستە ئەستەم نییە، پاریس دەیەوێت مێسی و مباپێ و نێیمار بەیەکەوە کۆبکاتەوە و تیپەکەی زیاتر بەهێز بکات، جیانلۆکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵیش ئاشکرایکردووە، مێسی زیاتر لە پاریس پانجێرمان نزیکترە نەوەک مانچێستەر سیتی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە پاریس سانجێرمان بە گرێبەستێک مێسی و سوارێز بباتە ریزەکانی و ئەو دووانەیە لە یانەکەی کۆبکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close