بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی مێسی ئاشکراکرد

بارسێلۆنا لە رۆیشتنی مێسی بێ هیوابووە بۆیە نرخی فرۆشتنی مێسی دەستنیشانکردووە و ئامادە نییە رێگا بدات میسی بەخۆڕایی یانەکە بەجێبهێڵێت.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە فاکسێکیان لە میسییەوە پێگەیشت و لیۆ داوای رۆیشتنی کرد، گەرچی وەڵامیان داوەتەوە و داوایان لێکردووە لە یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر سوور بێت لەسەر رۆیشتن ئامادە نین بەخۆڕایی بەڕێی بکەن.
بەرنامەکە رایگەیاندووە، بارسێلۆنا لە بەرامبەر میسی داوای 200 بۆ 300 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لەکاتێکدا میسی دەیەوێت بە پشتبەستن بە بەندی ژمارە 2٤ی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بێبەرامبەر یانەکە بەجێبهێڵێت، کە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 700 ملیۆن یۆرۆیە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close