ته‌واو، مێسی به‌خۆڕایی بارسێلۆنا به‌جێده‌هێڵێت

مێسی بڕیاری كۆتایی خۆی داوه‌ و ئه‌م هاوینه‌ بێبه‌رامبه‌ر ریزه‌كانی بارسێلۆنا به‌جێده‌هێڵێت.

رادیۆی راك1ی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، لیۆنێل مێسی به‌ فاكسێك یانه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ به‌ندێكی گرێبه‌سته‌كه‌ی تاكلایانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و بێبه‌رامبه‌ر ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌جێده‌هێڵێت، چونكه‌ به‌گوێره‌ی به‌ندێكی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ كۆتایی هه‌ر وه‌رزێكدا لیۆ ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و به‌خۆڕایی یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.

رادیۆیه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، گه‌رچی ئه‌و بده‌نه‌ی مێسی ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دیاریكراوه‌ و شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و مافه‌دا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام مێسی پێیوایه‌ به‌هۆی كۆرۆنا و دواكه‌وتنی یارییه‌كان ئه‌و مافه‌ی هێشتا ماوه‌ ده‌توانێت ئه‌م هاوینه‌ بێبه‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌جێبهێڵێت.

كه‌ناڵی Tycی ئارجێنتینی ئاشكرایكردووه‌، جۆسێپ امریا بارتۆمیۆ له‌ دادگا داوای یاسایی له‌سه‌ر مێسی تۆمار ده‌كات و پێیوایه‌ ناتوانێت بێبه‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌جێبهێڵێت، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵیش پێیوایه‌ لیۆ بۆ فشار خسته‌ سه‌ر بارتۆمیۆ ئه‌م بڕیاره‌ی داوه‌، تاكو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.

مێسی تاكو هاوینی 2021 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ماوه‌ و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 700 ملیۆن یۆرۆیه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌م بده‌نه‌ی مێسی ده‌توانێت بێبه‌رامبه‌ر له‌ یانه‌كه‌ بڕوات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close