هەڵە سەیرەكەی نێیمار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرا دەنێتەوە

 

دوای ئەوەی نێیمار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان چانسی بەروكردنەوەی جامی چامپیۆنزلیگی لەدەستدا، یاریوانەكە ئەمجارە لە تورە كۆمەڵایەتییەكان هەڵەیەكی كوشندە دەكات و لەسەر ئەو هەڵەیەش ڕووبەڕووی گاڵتەو ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە.

بەگوێرەی سكای نیوز نێیمار لە تویتێكی بۆ هاندەران لە پەیجی تویتەری خۆی دوای شكستەكەی پاریس نووسیویەتی ” دۆڕاندن بەشێكە لە تۆپی پێئێمە هەموو شتمان لەو یارییە تاقیكردەوە، تا كۆتایی هەوڵی خۆمان دا، سوپاس بۆ پشتگیری ئێوە، دواتر لەكۆتایی دەڵێت پیرۆزباییش لە بایەرن لیڤەركووزن دەكەم”.

دوای ئەم تویتە نێیمار هەزاران كۆمێنت و وەڵامی گاڵتەئامێزی بۆ نووسراویەوە گرنگترینیان وەڵامی یانەی لیڤەركووزن بوو كە نووسیبوویان ” زۆر سوپاس نێیمار نازانین بۆچی سوپاسی ئێمەت كردوە و پیرۆزبایی چیت كردوە، چونكە ئێمە لە پشووداین و یاریزانەكانیشمان لە پلەی ستەیشن نەبێت یاری دیكەیان نەكردوە، بەڵام بەهەر حاڵ ئێمە هەر سوپاست دەكەین”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close