بایەڕن میونشن پێشەنگی ڕیزبەندی باشترین یانەی ئەوروپای لە ریال مەدرید وەرگرتەوە

 

دوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی توانی دوای ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی پێشەنگی ڕیزبەندی باشترین یانەكانی ئەوروپا لە ریال مەدریدی ئیسپانی وەربگرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی ئیسپانیا یانەی بایەڕن میونشن دوای بردنەوەكەی دوێنێ شەو بەرامبەر پاریس بە تاكە گۆڵی كینگسلی كومان، كۆتایی بە باڵادەستی و كۆنتڕۆڵكردنی ڕیال مەدرید بەسەر پێشەنگی باشترین یانەی ئەوروپا هێنا لە ئێستادا بایەرن بە كۆی 136 هەزار خاڵ پێشەنگی لە ریال وەرگرت كە لەسەر 134 هەزار خاڵ ماوەتەوە، لە پلەی سێیەم بارسێلۆنا بە كۆی 128 هەزار خاڵ هاتوە، دوای ئەویش ئاتلەتكۆ مەدرید بە 127 هەزار خاڵ و دوای ئەوانیش یانەكانی یۆڤینتۆس بە 117 هەزار خاڵ و مانچێستەر سیتی 116 خاڵ و پاریس سان جێرمان بە 113 هەزار خاڵ پلەی حەوتەمی گرتوە.

لە لایەكی دیكە یانەی سیڤییای پاڵەوانی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ خاڵەكانی بۆ 102 هەزار خاڵ بەرزبووەتەوە و توانیویەتی لە ریزبەندی باشترین یانەكانی ئەوروپا پێگەیەك بۆ خۆی بكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close