گواردیۆلا خەونەكەی بارسێلۆنا بە 90 ملیۆن یۆرۆ لە ناودەبات

 

لە كاتێكدا یانەی بارسێلۆنا دوای مالئاوایی كردن بەشێوەیەكی تراژیدی لە چامپیۆنزلیگ
بە بارودۆخێكی خراپ تێپەڕ دەبێت، یانەكە ئەمجارە بەهۆی خواستنی گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی گورزێكی كوشندەی دیكەی پێ دەكەوێت.

ڕۆژنامەی سەن بڵاویكردوەتەوە كە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە لاوتارۆ مارتینێز ئەم هاوینە بۆ ڕیزەكانی مانچستەر سیتی بگوازێتەوە بۆ ئەوەی كێشەی خراپی هێڵی هێرشبردن چارەسەر بكات، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕی سیتی ئامادەیە 90 ملیۆن یۆرۆی كاش بۆ تەواوكردنی ئەو گرێبەستە سەرف بكات، بەمەش گورزێكی گەورە بە بارسێلۆنا دەكەوێت كە مارتینێزی وەك ئامانجێكی سەرەكی دیاری كردوە و دەیەوێت بیكاتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە بارسا ناتوانێت لاوتارۆ بە پارەی كاش بكڕێت بەڵكو دەیەوێت دوو یاریزان بخاتە نێو گرێبەستەكە ئەوەش بە دڵی یانە ئیتالییەكە نییە.

جێێ ئاماژە پێكردنە، لەگەڵ هاتنی كومان بۆ بارسێلۆنا چاوەڕێ دەكرێ كۆمەڵیك گۆڕانكاری ڕوو لە یانە كەتەلۆنییەكە بكات، لەسەرووی هەموویانەوە دەستبەرداربوونە لە هەندێك یاریزانی تەمەن گەورەی وەك سوارێز و پیكێ و ڕاكیتیچ و ڤیدال و چەندین یاریزانی دیكە، ، جگە لەوەش كۆمەڵێك گرێبەستی تازەش ئەنجام دەدرێن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close